هەموو کارە ئەکادیمییەکانی پەیمانگە، لە یەک سیستەمدا
ئامادەبوون، پلانی وانەکان، چالاکییەکان، پۆرتفۆلیۆ، توێژینەوە و ڕاپۆرتەکان هەمووی لێرەدا بەڕێوە دەبرێن. مامۆستایان، کارگێڕی و پەرستار هەریەکەیان بەشی تایبەتی خۆیان هەیە، و هەموویان لەم پەڕەیەوە دەچنە ژوورەوە.
- مامۆستایانتۆمارکردنی ئامادەبوون، نووسینی پلانی وانە و تۆمارکردنی چالاکییەکان
- کارگێڕیپێداچوونەوە و پەسەندکردن، و بەدواداچوونی کارەکان لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکانەوە
- پەرستارتۆمارکردنی سەردانە تەندروستییەکان، کە تەنها پەرستار دەیانبینێت
چوونەژوورەوە
بەشەکانی سیستەم
کورتەیەک دەربارەی هەر بەشێک: بۆ چی بەکاردێت و کێ بەکاری دەهێنێت.
- مامۆستایانکارگێڕی
ئامادەبوون
مامۆستا ئامادەبوونی فێرخوازان بۆ هەر وانەیەک بەپێی خشتەکەی خۆی تۆمار دەکات، و کارگێڕی ئامادەبوونی هەر کڵاسێک دەبینێت و هەڵەکانی ڕاست دەکاتەوە.
- کارگێڕی
ڕاپۆرتی ئامادەبوون
ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە بۆ هەر فێرخواز و مامۆستایەک، لەگەڵ ڕیزبەندی کڵاس و بەشەکان، و هەناردەکردنیان بە PDF، Excel یان CSV.
- مامۆستایانکارگێڕی
خشتەی وانەکان
هەر مامۆستایەک خشتەی هەفتانەی وانەکانی خۆی دادەنێت، و خشتەی هەر کڵاسێکیش بە شێوەی خۆکار لێیەوە دروست دەبێت.
- مامۆستایانکارگێڕی
پلانی ڕۆژانە
مامۆستا پلانی وانەی هەر ڕۆژێک دەنووسێت و بۆ پێداچوونەوەی دەنێرێت، و پلانە پەسەندکراوەکان بە واژۆی بەڕێوەبەرەوە چاپ دەکرێن.
- مامۆستایانکارگێڕی
پلانڕێژی بلووم
داڕشتنی ئامانجەکانی وانە بەپێی ئاستەکانی بلووم، کە جیا لە پلانی ڕۆژانە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
- مامۆستایانکارگێڕی
خشتەی کویز
کارگێڕی هەفتەکان بۆ دیاریکردنی کویز دەکاتەوە، و مامۆستایان ڕۆژی کویزی کڵاسەکانیان دیاری دەکەن؛ هەر کڵاسێک ڕۆژی یەک کویز.
- مامۆستایانکارگێڕی
چالاکییەکانی مامۆستایان
مامۆستایان پلانی چالاکییەکانی ساڵەکەیان دادەنێن و ئەوانەی ئەنجامیان دەدەن تۆماریان دەکەن، و کارگێڕی پلانەکان پەسەند دەکات و ڕاپۆرتەکان دەبینێت.
- مامۆستایانکارگێڕی
پۆرتفۆلیۆی فێرخواز
مامۆستایان چالاکییە زانستی و دەرەکییەکانی فێرخوازان تۆمار دەکەن، لەگەڵ ئاستی هەڵسەنگاندنی هەر چالاکییەک.
- کارگێڕی
هەگبەی مامۆستا
کورتەیەکی گشتی لە کارەکانی مامۆستا بە درێژایی ساڵ، بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵ.
- مامۆستایانکارگێڕی
توێژینەوە
گروپەکانی پرۆژەی قۆناغی کۆتایی و سەرپەرشتیارەکانیان؛ سەرپەرشتیار هەموو کۆبوونەوەیەک تۆمار دەکات و بەڕێوەبەر واژۆی دەکات.
- مامۆستایانکارگێڕی
نامە و تێبینی
مامۆستایان تێبینی، پێشنیار و کێشەکانیان دەنێرن، و کارگێڕی وەڵامیان دەداتەوە و دەتوانێت نامە بۆ مامۆستایەک یان هەموو مامۆستایان بنێرێت.
- مامۆستایانکارگێڕی
لیژنەکان
لیژنەکانی پەیمانگە و ئەندامەکانیان، و هەر مامۆستایەک ئەو لیژنانە دەبینێت کە ئەندامە تێیاندا.
- کارگێڕی
پێکهاتەی ئەکادیمی
بەش، قۆناغ، گروپ، بابەت و کڵاسەکان، لەگەڵ ساڵی خوێندن، وەرزەکان و پشووەکان؛ ئەو بنەمایەی هەموو بەشەکانی تری سیستەم لەسەری کار دەکەن.
- پەرستار
تۆماری تەندروستی
تۆمارکردنی سەردانەکان بۆ لای پەرستاری پەیمانگە، کە تەنها هەژماری پەرستار دەتوانێت بیانبینێت.
- کارگێڕی
دەسەڵات، پەسەندکردن و باکئەپ
هەر بەکارهێنەرێک تەنها ئەو بەشانە دەبینێت کە دەسەڵاتی هەیە، دەکرێت گۆڕانکارییە گرنگەکان پێویستیان بە پەسەندکردن بێت، هەموو گۆڕانکارییەک تۆمار دەکرێت و باکئەپ بۆ داتاکان دەکرێت.
